یەکەمین کتێبی یانیس ڤارۆفاکیس بە زمانی کوردی بڵاودەکرێتەوە

  2020-11-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کتێبێکی نووسەر و ئابووریناسی یۆنانی، یانیس ڤارۆفاکیس، لە هەفتەی داهاتوودا بەزمانی کوردی بڵاودەبێتەوە. ئەوەش یەکەمین کتێبی ئەو نووسەرەیە کە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی.

کتێبێکی نووسەر و ئابووریناسی یۆنانی، یانیس ڤارۆفاکیس، لە هەفتەی داهاتوودا بەزمانی کوردی بڵاودەبێتەوە. ئەوەش یەکەمین کتێبی ئەو نووسەرەیە کە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی.

 
کتێبی "لەبارەی ئابوورییەوە بۆ کچەکەم دەدوێم؛ کورتەیەک لە مێژووی سەرمایەداری"ـی لە زمانی ئینگلیزییەوە لەلایەن زانا عوسمان کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە لە دووتوێی 218 لاپەڕەدا بڵێ‌و دەکرێتەوە.

کتێبەکە لە بنەڕەتدا لە ساڵی 2013 بەزمانی یۆنانی نووسراوە، بۆ زیاتر لە 30 زمانی دیکە وەرگێڕدراوە. زانا عوسمان لەبارەی کتێبەکەوە دەڵێت "یەکێک لەو هۆکارانەی کە وایکرد دوای خوێندنەوەی کتێبەکە بڕیاری وەرگێڕانی بدەم، ئەوە بوو کە بە زمانێکی سادە و لەڕێی چیرۆکی جیاوازەوە دونیای پڕجەنجاڵی ئابووری و سەرمایەداری ڕوونکراوەتەوە."

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە کتێبەکە بۆ ئەو کەسانەی هیچ پێشینەیەکی خوێندنەوەیان لەبواری ئابووریدا نییە زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت، هاوکات بۆ ئەو خوێنەرانەشی کە سەروکارێکیان لەگەڵ ئابووریدا هەیە، بە تێڕوانینی نوێ بۆ پرسە ئابوورییەکان ئاشنایان دەکات.

وەشانخانەی پەیک مافی بڵاوکردنەوەی وەرگێڕانی کوردیی کتێبەی لە دەزگای پاتاکیسی یۆنانی کڕیوەتەوە و کتێبەکە لە دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی بەردەست دەبێت.


ڕیکلام