سەرقاڵبوون بە کۆرۆناوە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکی کوشندە لاواز کردووە

  2020-11-17  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پسپۆڕانی نەخۆشیەکانی دەزگای هەناسەدان هۆشداریاندا لەوەی، بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە، مەترسی ئەوە هەیە جیهانی هەلی لەناوبردنی نەخۆشی سیلی لەدەست بچێت، کە لە چەند ناوچەیەکی جیهان بە یەکێک لە نەخۆشییە کوشندەکان دادەنرێت.

لوتشیکا دیتیو ئەمینداری گشتی "هاوبەشی جیهانی بۆ لەناوبردنی سیل" لە ڕاپۆرتی ساڵانەدا ڕایگەیاند، سیل وەک نەخۆشییەکی زۆر مەترسیدار دەمێنیتەوە، سەرباری ئەو توانایانەی بە خەرج دەدرێت بۆ خۆپارێزی و چارەسەرکردنی.

بەهۆی کەمی و لاوازی پرۆگرامەکانی تایبەت بە گەیشت بە نەخۆشەکانی سیل و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، ساڵانە بەهۆیەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس گیان لەدەستدا دەدەن.

سەرباری ئەوەی ڤاکسینی سیل لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە بەردەستە، بەڵام پلەی خۆپارێزی دژی ئەم نەخۆشییەی دەزگای هەناسەدان نزیکە لە ٥٠%.

پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەو پێشکەوتنەی کە لەبواری قەلاچۆکردنی سیل بەدەستهاتووە، بەهۆی سەرقاڵبوون بە نەخۆشی  کۆرۆناوە، کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی سیل لەدەست دەربچێت.

تا ئێستاش نزیکە لە ٤٠% ی ئەو ٣٧ وڵاتەی کە ڕاپۆرتەکە کاری لەسەر کردوون، چارەسەرکردنی سیل بە بەکارهێنانی دژە چارەسەرە ئاسایییەکانی سیل کاریگەریی نییە، بەڵکو پشت دەبەستن بە سیاسەتی چارەسەرکردنی ڤاکسین ژێر پێست.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستاش دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل کەمووکورتی تێدایە، بە تایبەت لە کاتێکدا ساڵانە ٥٥٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە تەنها لەناو منداڵاندا دەستنیشان دەکرێت، بەڵام خەمڵاندنەکان ئاماژە بە بوونی زیاتر لە ٣٠ هەزار حاڵەت دەکەن.

ڕێکخەری نیشتیمانی بۆ هاوبەشی جیهانی و قەڵاچۆکردنی سیل لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراسی ڕایگەیاند، پێویستە لەسەریان هەوڵێکی زیاتر بدەن، لە پێناو باشترکردنی ڕێگەچارەکانی خۆپارێزیو ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو ئافاتە، بە تایبەت تووشبوان بە سیل و لە هەمان کاتیشدا تووشی کۆرۆناش ببێت.



ڕیکلام