ساڵی داهاتوو تۆم و جیری دەگەڕێنەوە بۆ سینەما

  2020-11-18  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر دیارنەمانیاندا، شەیدایانی تۆم و جیری جارێکی تر ئاشنا دەبن بە فیلمێکی نوێ کە لە لایەن کۆمپانیای "وارنەر برازەر" بۆ بەرهەمهێنانی سینەماییەوە بەرهەمهاتووە.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، فیلمەکە لە ڕۆژی ٥ی مانگی ئازاری داهاتوو ئامادە دەبێت بۆ نمایش کرد لە هۆڵەکانی سینەمادا، لە کاتێکدا، دوافیلم لەسەر تۆم و جیری لە ساڵی ١٩٩٣دا بەرهەم هاتووە.

فیلمە نوێیەکەی تۆم و جیری لە نواندنی ئەستێرەی دیاری ئەمریکا کلوی گرایس موریتەز و ئەستێرەی کۆمیدی ڕۆب دیلانییە، روداوەکانی فیلمەکە باس لە فەرمانبەرێکی ژن دەکات کە هۆتێلێکی ناوازە کاردەکات و داوای لێ دەکرێت پەنا بەرێت بۆ پشیلەیەک کە بتوانێت لە مشکێکی زیرەک و سەر بە گۆبەند ڕزگاریان بگات، کە مەترسی لەسەر تێکدانی ئاهەنگیکی هاوسەرگیری یەکێک لە دەوڵەمەندەکان دروستکردووە.

بەڵام کاتێک ئەو فەرمانبەرە جوان و نازدارە دەبێتە هاوپەیمان لەگەڵ تۆمی پشیلە و جیری مشک، لەدژی بەڕێوەبەری ئوتیڵەکە و کارکردن لەسەر ڕاگرتنی پلانە قێزەونەکانی.

هەردوو کەسایەتی تۆم و جیری لە زنجیرە فیلم کارتۆنە جوڵاوەکاندا بە درێژایی ١٦١ زنجیرە پێشکەش کراوە، لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٤٠ تا ساڵی ١٩٦٧، دوای ئەوەی چەندین خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ١٩٥٧ باربیرا و ولیام هنا کۆمپانیای "هانا- باربیرا"یان بۆ وینەی جوڵاو دامەزراند، بەو هۆیەشەوە ناوبانگی باشی پەیدا کرد لە فیلم کارتۆنەکاندا، بە تایبەت فیلم کارتۆنی "تۆم و جیری" و "یوجی بیر" و ورچەکە و سکۆبی دەو سەگی پۆلیسی و "فیرد فلینستون" پیاوی ئەشکەوت.

جزیف باربیرا لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە لۆس ئەنجلوس لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە کاتێکدا ولیام هانا لە ساڵی ٢٠٠١ و لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.



ڕیکلام