هۆشیار زێباری هۆشداریدا لە ساڵیادی کوشتنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس

  2020-11-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق، هۆشداریدا لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی سەرۆکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، هێرشە موشەکییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆسەر ناوچەی سەوزی بەغدا، پێشهاتێکی مەترسیدارە لەلایەن ئەو گروپە میلیشیایانەوە کە کۆنترۆڵ ناکرێن.

هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەشکردووە، خراتریش بەڕێوە لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، پێویستە حکومەتی عێراق ئامادەی خراپتریت سیناریۆ بێت.

دوو شەو لەمەوبەر جارێکی تر بە چەند موشەکێک هێرش کرایەوە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و دواتریش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، ملیشیاکانی نزیک لە ئێران، لە پێشت هێرشەکانەوە بوون.



ڕیکلام