تەندروستی عێراق: 2543 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-11-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥٤٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمرۆ ٢٩٠٤ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٦.٦% ی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٥٣١ هەزار و ٧٦٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٦٠ هەزار و ٣٩٤ کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا ١١٨٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام