نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە

  2020-11-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 42 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ هەینی بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 44 دۆلار و  23 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 41 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەكەیەوە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی نزیكەی دۆلارێك لە نرخەكەی بەخۆیەوە بینیوە. 

هەواڵی گەیشتنە ئەنجامی ڤاكسینی  كۆرۆنا لە جیهان و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا نرخی نەوتی بەرزكردەوە، بەشێوەیەك لە هەفتەی رابردوودا بەشێوەیەكی بەردەوام لە نزیكی 45 دۆلاردا مامەڵە بە نەوتی برێنت كراوە. 

ماوەی نزیكەی حەوت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام