بۆ یەكەمجار كوردێك لە ئێران گێڕی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیكی بەرهەمهێنا

  2020-11-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی زانكۆی تەكنیكی و هونەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێران رایگەیاند، یەكەم گێڕی ئۆتۆماتیك بۆ ئۆتۆمبێل لە ئێران لەلایەن گەنجێكی خەڵكی ورمێیەوە دروستكرا.


سیرووس یووسفی، سەرۆكی زانكۆی تەكنیكی و هونەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند:  ئەو بەرهەمە لە ناوەندی گەشەی زانكۆی تەكنیكی لەلایەن توێژەر ئیسماعیل عەتارۆد بەسوود وەرگرتن لە  تواناكانی زانكۆكە ئەو گێڕەی دروست كردووە. 

سەرۆكی زانكۆكە ئاشكراشیكرد، ئەو گێڕە زیاتر لە سە ر ئۆتۆمبیلی چینی و ناوخۆیی  دادەنرێت و زیاتر 90%ی بەشەكانی ئەو گێڕە بەرهەمی ناوخۆیە و داڕشتنەكەشی بەرهەمێكی ناوخۆییە.

 هەرچەندە ئێران ساڵانێكی زۆرە بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی گێڕی ئۆتۆمبێلی بەرهەمهاتووی وڵاتەكەی خۆی بەڵام بۆ یەكەمجار گەنجێكی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان گەیشتە ئەو داهێنانە. 


ڕیکلام