وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 2646 کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە ئەمڕۆ لە تووشبوان زیاترە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٦.٨% تووشبوان.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٧٨٦ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و ٤٢ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی داتاو ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە لە وڵاتدا، ٥٣٣ هەزار و ٥٥٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٦٣ هەزار و ٤٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا لەسەرانسەری عێراقدا بەهۆی کۆرۆناوە ١١٩٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.