لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی وەزارەتی کارەبا روونکردنەوە دەدات

  2020-11-22  | 
هەولێر
لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی وەزارەتی کارەبا روونکردنەوە دەدات
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان توانی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا رۆژانە بۆ 3200-3300 مێگاوات بەرز بكاتەوە، بەڵام بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما و زیادبونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، لەئێستادا رۆژانە 15 بۆ 16 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان .

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی كارەبا توانی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا رۆژانە بۆ 3200-3300 مێگاوات بەرز بكاتەوە، بەڵام بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما و زیادبونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، كە لەماوەی یەك هەفتەدا بەكارهێنانی كارەبا 1100 مێگاوات زیادیكردوە، بەمەش ماوەكانی پێدانی كارەبا رۆژانە 15 بۆ 16 كاتژمێر دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی كارەبا لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا  و تەواوبونی پرۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا كە دەبێتەهۆی كەمبونەوەی بەفیڕۆدانی كارەبا و باشتر كۆنترۆڵكردنی.

وەزارەتی کارەبای هەرێم راشیگەیاندووە، هاوكات لیژنەكانی نەهێشتنی سەرپێچیەكان لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی فراوانتر و زیاتر دەست بە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دەكەن، داوا لەهاوبەشانی كارەباش دەكەن لەم وەرزەدا زیاد لەپێویستی خۆیان كارەبا بەكار نەهێنن.



ڕیکلام