وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٣٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەسیشی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٢٠٢ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ٨٧% ی تووشبوانە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە ٥٣٧ هەزار و ٤٥٧ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤٦٧ هەزار و ٦٥٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ١١٩٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.