باڵیۆزی بەریتانیا بۆ عێراقییەکان: خۆتان سەرکردە سیاسییەکان هەڵبژێرن

  2020-11-23  | 
ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی هاندان خودی خۆیان سەرکردەکانیان هەڵبژێرن.

لە وەڵامی یەکێک لەو کەسانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پرسیاری لە باڵیۆزی بەریتانیا کردبوو وتبووی "بەڕێز باڵیۆز بۆچی هاوکاری عێراق ناکەن بۆ ڕزگاربوون لە ئافاتی ئەو سیاسیانەی کە لەگەڵ خۆتاندا هێناوتانن و تەڕو وشکیان لە وڵاتدا پێکەوە خواردووە؟".

باڵیۆزی بەریتانیاش وەڵامی دابۆوە و وتوویەتی "من وای دەبینم باشترە بۆ عێراقییەکان کە خودی خۆیان سەرکردەکانیان هەڵبژێرن".

ئاماژەی بەوەشکردبوو، بەریتانیا هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ پشتیوانیکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ دڵنیایی ئەوەی کە هەڵبژاردنی پێشوەختە جێگەی متمانە و ڕاستگۆی و نەزاهەت و ئازادانە بێت.



ڕیکلام