بەغدا 200 مێگاواتی لە بەشە کارەبای شاری کەرکوکی کەمکردەوە

  2020-11-24  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
وەزارەتی کارەبای عێراقی، بەشە کارەبای کەرکوکی کەمکردەوە ولێپرسراوێکی حکومیش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراقدا.

عەلی حومادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری هونەری بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، بەغدا ماوەی دوو ڕۆژە بەشە کارەبای کەرکوکی 200 مێگاوات بەراورد بەڕابردوو کەمکردۆتەوە،ئەوەش بەبیانوی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەعێراق.

ئەو لێپرسراوەی پارێزگا ئاماژەی بەوەشکرد، پشکی کارەبای کەرکوک لە 650 مێگاوات کارەباوە کەمکراوەتەوە بۆ 450 مێگاوات، واتا 200 مێگاوات لە بەشی کارەبای شارەکە کەمیکردووە، ئەمەش بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی ماوەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لەشارەکە .

ڕوونیشیکردەوە، کردەوە هۆکاری کەمبونەوەی بەشە کارەبای کەرکوک، لاوازی توانای بەرهەمهێنانی کارەبایە لە وێستگە ناوخۆییەکانی عێراق  وکێشەکە هەموو عێڕاقی گرتۆتەوە،

بەتەنها پارێزگای کەرکوک خاوەنی شەش وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایە ومانگانەش بۆ ئەوەی بڕە کارەبایەکی باش بدات بەهاوڵاتیانی،فەرمانگەی کارەبای شارەکە مانگانە پێویستی بە 1100 مێگاوات کارەبایایە.



ڕیکلام