نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە

  2020-11-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 48دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 45 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 46 دۆلار و 51 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 43 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەكەیەوە بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كرد. 

گەیشتنە ئەنجامی چەند ڤاكسینێك دژی كۆرۆنا  و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، دوێنێش بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی راسپاردنی تیمی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بۆ ئامادەكاریەكانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزە كرد و بەهای نەوت بەرزبوویەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە نرخی نەوت یەكەمجاریەتی بگاتە ئەو ئاستە، لە كاتێكدا نرخی نەوت لەسەەرتای ئەمساڵدا گەیشتە ئاستی سفر دۆلار بە هۆی ئەوەی كۆمپانیاكانی نەوت توانی عەمبار كردنی نەوتیان نەمابوو. 

ماوەی نزیكەی حەوت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام