ئازەربایجان بڕیاری نۆژەنكردنەوەی مزگەوتێكی بەكار نەهاتووی لە كاراباغ دەركرد

  2020-11-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی لە شەڕەكەدا سەوركەوتنی هێنا ئازەربایجان بڕیاریدا مزگەوتی ئەغدام لە هەرێمی كاراباغ نۆژەن بكاتەوە، كە بەهۆی كۆنیەوە وەك مزگەوت بەكار نەدەهێندرا كاتێك لەژێر فەرمانڕەوایی ئەرمینیادا بوو.

مزگەوتی ئەغدام لە ساڵی 1868 تا 1870 لەلایەن ئەندازیاری تەلارساز كەربەلەیی سافیخان كاراباخی دروست كراوە بۆ ئەو كاتە یەكێك بووە لە پێشمەوتووترین مزگەوتەكان لە رووی بیناسازیەوە، لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی ئەرمینیا لەو ناوچەیە مزگەوتەكە بەهۆی دورە دەستیەوە بەكار نەهێدرا چونكە كەتبووە گونێكەوە بە ناوی گۆدەرز. 

مزگەوتەكە بەهۆی چۆڵبوونی و زیانی زۆری بەركەوتووە و دەرگا و پەنجەرەی تێدا نەماوە و سەقفەكەی خراپ بووە، مزگەوتەكەش لە شوێنی نیشتەجێبوون دوور بووە بەوهۆیەوە چۆڵ بووە و ئاژەڵ چووەتە ناوی. 

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2010 دا حكومەتی ناگۆرنۆ كاراباغ ڕایگەیاند كە مزگەوتەكە و دەوروبەری پاككراوەتەوە  هەرچەندە بەكار ناهێندرێت بەڵام نۆژەنیشیان كردووەتەوە. 

 بەڵام دوای شەڕی ناوچەی كاراباغ كە سەرجەم بیناكانی ناوچەكە بە هۆی بۆردومانەكانی ئازەربایجان و هاوپەیمانەكانیەوە زیانیان پێگەشتبوو مزگەوتەكە نەڕوخا و سەربازانی ئازەری ئاڵایان لەسەر منارەی مزگەوتەكە بەرزكردەوە، و نوێژی هەینیان تیادا ئەنجامدا. 


ڕیکلام