سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

  2020-11-25  | 
تێلئەبیب
سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی ئیسرائیل داوا لە سوپای وڵاتەکی دەکات، لە ئامادەباشی تەواو دابێت بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

ماڵپەڕی ئێکسیۆس لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە حکومەتی ئیسرائیل  داوای لە سوپای وڵاتەکی کردووە، لەوپەڕی ئامادەباشیدابێت بۆ ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر خاکی  ئێران.

ماڵپەڕەکە لەزاری بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە ئەم داوایەی حکومەتی ئیسرائیل لە سوپای وڵاتەکەی لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندن و کۆکردنەوەی زانیاری نییە، بەڵکۆ بەرپرسانی ئیسرائیل نیگەرانی دوایین رۆژانی هەستیاریی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ-ن کە ٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ کۆتایی پێدێت.

بەپێی راپۆرتەکە، ئامادەبوونی سوپای ئیسرائیل بەمەبەستی رێگەگرتنە لە بڕیاری تۆڵەسەندنەوەی میلیشیاکانی سەر بەئێران، کە بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیل  پیدەچێت بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن ئەو گروپانەوە لە سوریا و غەزە و لوبنان، دژ بە وڵاتەکەیان ئەنجام بدرێت.

هەفتەی رابردوو رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە، بەڵام چەند راوێژکار و بەرپرسی باڵای کۆشکی سپی لە بڕیارەکەی پاشگەزیانکردووەتەوە و هۆشداریان داوە لەوەی کە ئەو بڕیارە، لە هەفتەکانی کۆتایی سەرۆکایەتییەکەیدا، دەبێتەهۆی هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورە.



ڕیکلام