19 چەکداری گروپەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا کوژران

  2020-11-26  | 
سوریا
19 چەکداری گروپەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا کوژران
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە لە ئەلبوکەمال، 19 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە ئێران کوژران.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی نەناسراو کە گومان دەکرێت، سەر بە سوپای ئیسرائیل بێت، بۆردومانی پێگەکانی میلیشیاکانی "لیوا زینەبیون"ی کردووە لە ڕۆژئاوای شاری ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرزوور.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەهۆی بۆردومانەکەوە 19 چەکداری ئەو گرووپە کوژران کە دوو سەرکردەی باڵای ئەو گرووپەی تێدایە، هەروەها ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون .

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ راشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی بریندارەکان برینەکانیان سەختە، ئەگەر هەیە  ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.

چەند رۆژ پێش ئێستا و لە هێرشێکی هاوشێوەدا، چەند فڕۆکەیەکی ئیسرائیل بۆردومانی پێگەکانی گروپەکانی نزیک لە ئێرانیان لە پارێزگای دێرزوور کرد و لە ئاکامدا نزیکەی ١٤ چەکداری ئەو گروپانە کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.



ڕیکلام