ئەمڕۆ هەینی رەشە (Black Friday)

  2020-11-27  | 
هەینی رەش لە ساڵانی رابردوو لە وڵاتی ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ هەینی ڕەشە كە ڕۆژێكی ساڵانەیە كە تێیدا بازرگانی و كۆگاكانی ئەلیكترۆنی داشكاندنێكی زۆر لەسەر كاڵاكانیان دەكەن و ژمارەیەكی زۆری بەكارهێنەران پێشبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو داشكاندنانە.


هەینی ڕەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 19، كاتێك قەیرانی دارایی ساڵی 1869 لە ئەمریكا هەبوو كە بووە هۆی كەڵەكەبوونی كال ێ‌لە پێشانگا و كۆمپانیاكان جموجۆڵی فرۆشتن و كڕین و فرۆشتن وەستا و بووە هۆی ڕوودانی كارەساتی ئابووری لە ئەمریكا، زۆر رێگا اتقی كرایەوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو كارەساتە بەڵام هیچیان نەیانتوانی چارەسەری دۆخەكە بكەن. 

بیرۆكەی داشكاندنی تایبەتی كە زیاتر لە نیوەی نرخەكەی بێت بۆ تەنها یەك رۆژ لەو وڵاتە جێبەجێ كرا كە توانی رێژەیەكی بەرچاو لە كاڵا و شمەكی جۆراو جۆر ساغبكرێتەوە و ئەوەش بووە نەریتێك لە ئەمریكا كە كۆگا و دوكان و دەزگا گەورەكان كەمكردنەوەیەكی گەورە لەسەر بەرهەمەكانیان دەكەن تا 90% ی نرخەكانیان داشكاندن بۆ هەندێك كاڵا دەكرێت. 

ئەو داشكاندنە تەنها بۆ یەك رۆژە و لە كاتێكی دیاریكراو دەست پێدەكەن و لەكاتێكی دیاریكراویشدا كۆتایی پێدێت كە دوای ئەوە نرخەكان دەچنەوە باری ئاسایی خۆیان، بۆ هاوڵاتیان ئەمریكی هەینی رەش وەك فێستیڤاڵی بێبەرامبەری نرخەكانە. 

وەسفی ئەم ڕۆژە بە ڕەش، ئەنجامی ڕق و كینە و ڕەشبینی نییە، ئەم ناوەش بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1960 دا لەلایەن پۆلیسی شاری فیلادلفیاوە لەم رۆژە نراوە كە قەرەباڵغی و كۆبوونەوەی گەورەی ترافیك و ڕیزە درێژەكان لە بەردەم دوكانەكان هەبوو لەم ڕۆژەدا، هەر بۆیە بە هەینی ڕەش وەسفی كرد .

بووەتە نەریتێك كە فرۆشیارەكان مەرەكەبی ڕەش بۆ تۆماركردنی قازانج و مەرەكەبی سوور بۆ تۆماركردنی خەسارەكان هەینی ڕەش لە كاتێكی دیاریكراو نیە بەڵام هەموو ساڵێك دوای ڕۆژی دوای سوپاسكردن دێت، كە دوا هەینی مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێكە. 

ئێستا بەشێك لە وڵاتای عەرەبی ئەو كارە دەكەن بەڵام داشكاندنی نرخ هاوشێوەی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپی نیە كە لەو وڵاتانە بەشێَوەیەكی نائاسایی نرخەدان داشكاندنیان بۆ دەكرێت. 


ڕیکلام