پاكستان یاسای خەساندن بۆ دەستدرێژیکارانی سێکسی جێبەجێ دەکات

  2020-11-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆك وەزیرانی پاكستان رێوشوێنەكانی بەدواداچوونی خێرا لە كەیسەكانی دەستدرێژی سێسكی پەسەند كرد و بۆ لەمەودوا هەر كەسێك دەستدرێژی سێكسی ئەنجام بدات دەخەسێندرێت.


 وەزارەتی دادی پاكستان پڕۆژە یاسایەكی خستە بەردەستی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكە، عمرانخانیش رەزامەندی دا لەسەر جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە. 

پڕۆژە یاساكە لە ژێر ناونیشانی (یاسای قەڵاچۆكردنی دەستدرێژی) ئامادە كراوە و تیایدا سزادانی تۆمەتبارانی دەستدرێژیی سێكسی، لە رێگەی پێدانی دەرمان و تێكەڵەی كیمیایی دەخەسێندرێن. 

یاساكە ئەوەشی جێگیر كردووە ئەو كەسانە ناچاردەكرێن لە كاتی بەندكردندا ئەو پێكهاتانە بخۆن، كە بەهۆیەوە توانای منداڵخستنەوەیان نامێنێت و دەخەسێنرێن، وزەی سێكسیشیان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە.

 ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئافرەتێكی وڵاتەكە دوای ئەوەی سێ پیاو لە نەخۆشخانەیەك دەیبینن و بەڵێنی كاری پێدەدەن، دواتر رەفێندرێت و لەگەڵ منداڵە تەمەن چوار ساڵانەكەیدا، دوای هەفتیەەك لە ونبونیان دەدۆزرێتەوە كە دەستدرێی سێكسی كرابووە سەر. 

لەبارەی یاساكەوە عومران خان وتی،  یاساكە بە تووندی جێبەجێدەكرێت، حكومەت پابەند دەبێت بە پاراستنی ژیان و ئاشكرانەكردنی ناسنامەی ئەو كەسانەی دەستدرێژیانكراوەتەسەر. 


ڕیکلام