وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە تەنها 1606 توشبوو تۆمارکراوە.
هەروەها بەپێی ئامارەکە ژمارەی چاکبونەوە لە توشبوون زیاترە و 2240 توشبوو نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندوە.
بەهەمانشێوە ژمارەی مردنیش بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 33 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی عێراق لە ئێستادا زیاتر لە 58 هەزار کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 329 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.