عێراق لە 7 مانگدا زیاتر لە 17 ملیۆن تۆن كاڵای لەئێرانەوە هاوردەكردووە

  2020-11-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسی گشتی ڕێكخراوی بازرگانی ئێران ئاشكرایكرد، تەنها لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵ ئێران بە بەهای زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار كاڵای هەناردەی عێراق كردووە.

فەرزاد پیتلن، بە ئاژانسی میهری وڵاتەكەی راگەیاند: كێشی هەناردەكردنی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵ 17 ملیۆن و 600 هەزار تۆن بووە، بەوەش ئاستی هەناردەی وڵاتەكەمان بۆ عێراق بووەتە پلەی یەكەم. 

ناوبراو وتیشی: دوای وڵاتی عێراق، هەناردە كردنەكانی ئێران بۆ وڵاتی چین بە چوار ملیار و 400 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەم دێت، ئیمارات بە دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێهەم، توركیا بە یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەم، ئەفغانستان بە یەك ملیار و 300  ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەم دێن. 

ئەوەشی روونكردەوە بەوەش بە ڕێژەی 26% ئاستی هەناردەیان بۆ عێراق بەرزبووەتەوە لە رووی كێشی كاڵاكانەوە، ئەو هەناردەكردنانەش هەریەكە لە گاز و كارەبا، مێڵەی ئاسنی، تەماتە، كاشی و سرامیك، فێنك كەرەوە، دۆشاوی تەماتە، پەنیر و بیسكویت لە ریزبەندی پێشەوەی كاڵا هەناردەكراوەكانیانە


ڕیکلام