وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران: سەرەداوی كوشتنی فەخریزادەمان دەستكەوتووە

  2020-11-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ناوەندی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، سەرەداوەكانی كوشتنی فەخری زادە بە دەست هاتووە.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئاشكرایكرد هەندێ سەرەداویان لە هۆكارەكانی كوشتنی موحسین فەخریزادە لە ڕۆژی هەینی لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەندی نزیك شاری تاران دەستكەوتووە. 

لەبارەی سەرەداوەكانەوە وەزارەكەی ئێران راشیگەیاندووە، بە هەوڵی "سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان هەندێ سەرەداو لە هۆكارانی ئەم هێرشە تیرۆریستیە وەدەست هاتووە".

ئەوەشی روونكردووەتەوە كە دواترو لەگەڵ تەواو بوونی شوێن پێ و هەنگاوەكانی دیكەی لێكۆڵینەوەكان خەڵكی ئێران ئاگادار دەكەنەوە. 

رۆژی هەینی دوای گەڕانەوە لە ماڵی باوكی هاوسەرەكەی لە نزیك شاری تاران كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی فەخریزادە روبەڕوی هێرشێك دەبنەوە لە ئەنجامدا دوای ئەوەی چەند فیشەكێكی پێوە دەنرێت زانا ئەتۆمیەكەی ئێران لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، بەشێك لە میدیاكان و بەرپرسانی حكومەتی ئێرانیش پەنجەی تۆمەتیان بۆ ئیسرائیل راكێشا. 


ڕیکلام