کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم لەگەڵ جه‌یمس كلیڤه‌رلی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
فۆتۆ: نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم رایگەیاند، حكومه‌ت ئاماده‌یه به به‌پێی ده‌ستور هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی چاره‌سه‌ر بكات و دەشڵێت، بڕیاریانداوه به‌م نزیكانه وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدا بكات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ی١٢ی٢٠٢٠، قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم پێشوازی كرد له وه‌فدێكی به‌ریتانی كه پێكهاتبوو له جه‌یمس كلیڤه‌رلی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا و ستیفن هیكی باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌یمس كلیڤه‌رلی، خواستی حكومه‌تی به‌ریتانیای خسته‌ڕوو بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی كلتوری و گه‌شتوگوزار و بازرگانی، لای خۆشییه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له‌م بیرۆكه‌یه و ئاماده‌یی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ده‌ربڕی .
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش، قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه ئاماده‌یه به به‌پێی ده‌ستور هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی چاره‌سه‌ر بكات و راشیگه‌یاند بڕیاریان داوه به‌م نزیكانه وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدا بكات .
هاوکات وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتگیری خۆی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی و ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا هاوكاری هه‌رێم و به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان .
راشیگه‌یاند، چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێته‌هۆی ناسه‌قامگیری له هه‌موو عێراق و ناوچه‌كه .
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه نابێت پرسی بودجه و موچه‌ی هه‌رێم له به‌غدا به سیاسی بكرێت و لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌م بابه‌ته وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌كاربهێنن بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان.