بڕیارە سبەینێی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە و چۆنیەتی دابەشکردنی کۆبێتەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیاندا سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی مووچە، رایگەیاند، بەمنزیکانە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە کۆدەبنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبێتەوە و بەپێی زانیاریانەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە چۆنیەتی و کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
نزیکەی ٥٠ رۆژە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی ٩ی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دابەشکردووە و لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا چارەنوسی مووچەی مانگی ١٠ و مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ بە نادیاری ماوەتەوە.