سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، كاتی ئه‌وه ھاتووه چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی كه‌ركوك بێته ئاراوه كه پشتببه‌ستێت به خواستی كه‌ركوكییه‌كان دوور له په‌راوێزخستن و جیاكاری، دەشڵێت، پێویسته رێگری بكرێت له‌وه‌ی كه‌ركوك بكرێته گۆڕه‌پانێك بۆ ناكۆكی و ململانێكان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی١٢ی٢٠٢٠، بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی سه‌لام پێشوازیكرد له راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك.
له میانی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری شاری كه‌ركوك و ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی دانیشتوانی شاره‌كه ده‌بێته‌وه و پێویستی زامنكردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌رجه‌م ھاوڵاتیانی كه‌ركوك.
بەرهەم ساڵح جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك له رێگه‌ی پشتبه‌ستن به به‌نده‌كانی ده‌ستوور و خواستی دانیشتوانی ره‌سه‌نی شاره‌كه، كه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه به‌هۆی سیاسه‌تی سه‌ركوتكاری و گه‌نده‌ڵی و پشتگوێخستن، وتیشی، كاتی ئه‌وه ھاتووه كه چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی كه‌ركوك بێته ئاراوه كه پشتببه‌ستێت به خواستی كه‌ركوكییه‌كان دوور له په‌راوێزخستن و جیاكاری و سه‌پاندنی ئه‌مری واقع و زامنكردنی ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوزه‌كان.
هەروەک ئاماژەی به پێوستی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنی ھاوبه‌ش له نێوان پێكھاته ره‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوك کرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌بێ ئاڵۆزكردنی دۆخی شاره‌كه، راشیگه‌یاند، پێویسته رێگری بكرێت له‌وه‌ی كه‌ركوك بكرێته گۆڕه‌پانێك بۆ ناكۆكی و ململانێكان، له ھه‌مان كاتدا دووپاتیكرده‌وه له پێویستی به‌هێزكردنی ئاسایشی شاره‌كه و پاراستنی سه‌لامه‌تی ھاوڵاتییان و رێگریكردن له تیرۆریستان له تێكدانی دۆخه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌قامگیری كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ی.
لە بەشێکی تری دیدارەکە، به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی له پێگه‌ی خۆیه‌وه چاودێری وردی دۆخه‌ی كه‌ركوك ده‌كات و كاریش ده‌كات له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان كه رووبه‌ڕووی دانیشتوانی كه‌ركوك ده‌بێته‌وه، له‌پێناو ھێنانه‌دی سه‌قامگیری و پارێزگاری له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و پابه‌ندبوون به دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و زامنكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سیردراوه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور و خواستی كه‌ركوكییه‌كان.
لای خۆیشیانه‌وه، پارێزگار و وه‌فدی كه‌ركوك بیر‌و بۆچونه‌كان و سووربوونی سه‌رۆك كۆماریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخ و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌رزنرخاند، له پێناو زامنكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوك.