ئەمڕۆ بڕیاربوو جارێکی دیکە خۆپیشاندان لە بەردەرکی سەرای سلێمانی دەستپێبکاتەوە بەڵام لەبەرەبەیانەوە هێزێکی زۆری ئەمنی لە سەرا و بەردەم باخی گشتی جێگیرکران و رێگری لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان کرا.
دواتر خۆپیشاندەران توانیان بچنە بەردەرکی سەرا بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاو ڕووبەڕوویان بونەوە و چەند کەسێکیشیان لێ دەستگیرکرا.
هاوکات هەریەکەلە لە پەرلەمانتاران سیروان بابان و شیرین ئەمین هاتنە رێزی خۆپیشاندەرانەوە و بەرەو بەردەرکی سەرا رۆیشتنەوە بەڵام دوبارە هێزەکان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەوهۆیەوە پەرلەمانتار شیرین ئەمین تەندروستی تیكچوو.
هاوکات سیروان بابان هێزە ئەمنیەکانی تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاند لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لێی دراوە و جنێویان بە خۆی و سەرۆکی پەرلەمانیش داوە و هێرشیان کردۆتە سەر و تەلەفون و جزدانەکەیان بردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بەردەوامە.