تەندروستی عێراق: ڕێکەوتن کراوە بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ لە20%ی دانیشتوان

  2020-12-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ھاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، ڕاشیگەیاند چاوەڕوانی ئەوەیە بزانێت ڕێکخراوە جیھانییەکان پشت بە کام ڤاکسینیان دەبەستن، بۆئەو مەبەستەش ڕێککەوتن کراوە بۆ دابینکردنی فاکسین بۆ لە ٢٠%ی دانیشتوانی عێراق .

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی  و ژینگەی عێراق بڵاویکردنەوە، لەسەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و لەوکاتەوەی کۆمپانیاکان رایانگەیاند سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە لە بەرھەمھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنادا، وەزارەتی تەندروستی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە و بەشێوەیەکی راستەوخۆ کۆبوونەوەی یەک لە دوای یەکی لەگەڵدا ئەنجام داون .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، ڕێکەوتن کراوە لەگەڵ یەکێتی جیھانی ڤاکسینەکان بۆ دابینکردنی بڕی ڤاکسینی پێویست کە بتوانرێت بەشی ٢٠%ی دانیشتوانی عێراق بکات .

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە ھەماھەنگی کراوە، بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی باڵیۆزخانەکانی عێراق لەو وڵاتانەی کە ڤاکسینەکان بەرھەم دەھێنن، بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی وەزارەتەکەیان، بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندی بکەن لەگەڵ کۆمپانیای مەبەست بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ گەلی عێراق .

جەختیشیکردەوە کەناڵەکانی پەیوەندیکردن بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە ڕاوێژکارییە تایبەتەکان تا ئێستاش لەگەڵ وڵاتانی بەرھەمھێنانی ڤاکسینەکان کراوەن .

سەبارەت بە پەیوەندیش لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، لە ٢٢ی تەموزی ئەمساڵەوە چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە، کاتێک کۆمپانیاکە لە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەدا بووە و ڕێکەوتیان لەگەڵدا ئیمزا کردوون کە ھیچ زانیارییەک لەسەر قۆناغەکانی بەرھەمھێنانی ڤاکسینەکە ئاشکرا نەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتریش  لە مانگەکانی ٩ و ١٠ و ١١ی رابردووشدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵدا ئەنجام دراوە، دوا کۆبوونەوەش لە ٢٣ تشرینیدووەمی رابردوودا بووە، بە مەبەستی ڕێکەوتن لەسەر مەرجەکانی گفتوگۆ کردن لەگەڵیاندا، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ کراوە لەگەڵ لیژنە ڕاوێژکارییەکانی تایبەت بە ڤاکسینەکان و دانانی ئەو مەرجاەی کە پێویستن و لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستییەوە پشتی پێ بەستراوە
.

   



ڕیکلام