دوای پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، سەرجەم دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانی بەبڕیاری بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئازادکران.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بەبڕیاری
لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەو کەسانە
ئازادکراون، کە لە ناو خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
دەستگیرکرابوون.
یەکێک لەو کەسانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
دەستگیرکرابوو، بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە خۆپیشاندانی
هێمنانە دەکەن و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ پشێوی و توندوتیژیدا نین.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باخی گشتی
سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
وتیشی، لەو کاتەوەی کە دەستگیرکراون، هێزە ئەمنییەکان بە
باشترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون و هیچ جۆرە بێڕێزییەکیان پێنەکردوون.
ئازادکردنی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی
سلێمانی پاش ئەوە دێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی
کوردستان لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و رایگەیاند، "لەگەڵ
داوا حەق و ڕەواکانی ئێوەم و پشتیوانی‌تان لێدەکەم و هه‌موو هه‌وڵه‌كانم چڕ كردۆته‌وه
بۆ كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به كێشه‌ی مووچه خۆرانی خه‌ڵكی كوردستان".
وتیشی، "وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وه به‌ئاگاین
كه چیتر قبوڵ ناكرێت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، بكرێن به قوربانی گه‌نده‌ڵی
و ناڕۆشنی و ململانێ سیاسییه‌كان."
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان راشیگەیاند،
"داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، نه‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به
ناوبانگی خۆیان و بزانن كه خۆپیشانده‌ران، خانه‌نشین و مامۆستا و كارمه‌ندان و
مووچه‌خۆران، خوشك و برا و كه‌سوكاری ئێمه‌ن، ته‌نها رێز گرتن و پاراستنیان ، ئاشتی
كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگه‌ی راستی بووژاندنه‌وه‌ی كوردستان هه‌موار ده‌كات.هه‌ر لێره‌وه
دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین به زووترین كات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه به‌هۆی
به‌شداریان له خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون".