کۆمپانیای نێتفێکس فیلمی (موسڵ)ی نمایشکرد

  2020-12-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فیلمەکە دەربارەی شەڕی نێوان داعش و ھێزە تایبەتییەکانی عێراقە


فیلمی (موسڵ) بەرھەمێکی نوێی کۆمپانیای نێتفڵێکسە، کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە فیلم و بەرھەمی تەلەفزیۆنییە، ئەم فیلمە چیرۆکێکی ڕاستەقینەی شەڕی ھێزەکان تایبەتییەکانی عێراق دەکات لەگەڵ داعشدا بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ، ئەم فیلمە لە دەرھێنانی ماسیۆ کارناھان)ە و محەمەد دەڕاجی و چەند ھونەرمەندێکی دیکە جێبەجێیان کردووە، ھەر محەمەد دەڕاجی کە دەرھێنەرێکی عێراقییە دەربارەی فیلمەکە لە لێداوانێکیدا بۆ گۆمپانیای نێتفلێکس دەڵێت: کاتێک یەکەمجار سیناریۆی فیلمەکەم خوێندەوە، خەریکبوو بگریم، حەزم نەکرد تەواوی بکەم، چونکە زۆر کاری تێکردم. ھەروەھا ئەو دەھێنەرە عێراقییە دەشڵێت: پێش بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە، ژمارەیەکی زۆری ھێزەکانی پۆلیسی (سوات)م بینی، کورتەفیلمێکی دیکۆمێنتاریم لەسەرکردن، بەڵام کە سیناریۆی ئەم فیلمەم خوێندەوە، زۆر پرۆشبووم و ھەستمکرد ئەوە ئەرکی منە و نابێ وەکو دەرھێنەر کاری تێدا بکەم، بەڵکو وەکو عێراقی، چونکە گەلێک بەسۆز بوو.

دەربارەی ھۆکاری بەرھەمھێنان و کاریگەرییەکەی لەسەر بەرھەمھێنەری فیلمەکەش وتی: ساڵی ٢٠١٧ چیرۆکی تیمی سوات، کە بابەتی فیلمەکەیە و لە بەدواداچوونێکی رۆژنامەی زە نیۆیۆرکەری ئەمریکیدا پەخش بوو، سەرنجی جۆ رۆسۆی بەرھەمھێنەری فیلمەکەی راکێشاوە. کاتێکیش چیڕۆکەکەی خوێندووەتەوە گریاوە و سووربووە لەسەر ئەوەی بیکاتە فیلمێکی سینەمایی".

لەم فیلمەدا کۆمەڵێک ھونەرمەند بەشدارییان کردووە و زۆرینەشیان عێراقین و کاری وێنەگرتنیشی لە وڵاتی مەغریب بۆ ئەنجامدراوە.


ڕیکلام