وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٨٥٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٦ کەسیش بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٩٠٩ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێرا قلە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٧.٤% ی تووشبوان .
لەسەرەتای تەشەنەکردنی کۆرۆناوە لە عێراق تا ئێستا ٥٦٠ ھەزار و٦٢٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٨٩ ھەزار و ٧٧٢ کەس چاکبوونەتەوە .
تا ئێستا بەھۆی کۆرۆناوە ١٢ ھەزار و ٣٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە .