تەندروستی سلێمانی: ئەمڕۆ تەنها یەک کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە

  2020-12-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا تەنها ١ کەس گیانی لەدەستداوە .

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمڕۆھەینی ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە فایرۆسی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە کراون و ١٥ کەسیش نەخۆشخانەیان جێھێشتووە .

تەندروستی سلێمانی لە میانی بڵاوکردنەوەی خشتەی تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تیادا ھاتووە، لە ئێستادا ١٤٣ کەس لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ماونەتەوە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە ٣٨ کەسیان لە بەشی چاودێری چڕ چارەسەر وەردەگرن و تەنھا یەک کەس لەسەر ئامێری ھەناسە دانە .

لەوەتەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا لە سلێمانی ٢٨ ھەزار و ٥٤٢ کەس تووش بوون و ١٩ ھەزار و٥٩١ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٥٦١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە


ڕیکلام