دوای ئەوەی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی و ژمارەیەک لەچالاکوانانی ئەنجوومەنی دەستەی ناڕەزایەتیەکانی ڕاپەڕین لەبەیاننامەیەکدا پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دەربڕی و داوای ئازادکردنی گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانیان کرد ئامادەکاری خۆپیشاندانیشیان ڕاگەیاند
یاسین عەبدوڵا ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەو بارەیەوە بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند" ئاگاداری سەرجەم چین و توێژەکانی دەڤەری راپەرین،دەکەینەوە بەیانی کاتژمێر ١٠ بەرواری ٢٠٢٠/١٢/٥ خۆپیشاندانێکی بەرفراونی جەماوەری لەبەردەم باخی گشتی ئەنجام دەدەین دژی ئەو دۆخە داراییەی بۆ خەڵک خوڵقێندراوە".
وتیشی "داواکارین وەک ئەرکێکی دینی و ئینسانی و ئەخلاقی تاک بەتاکمان بەژداربین .