وەزیری پێشمەرگە: هیوادارین کۆتایی بە گرژیەکانی نێوان پارتی و پەکەکە بێت

  2020-12-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم هەڵوێستی خۆی لەسەر شەڕی پارتی و پەکەکە راگەیاند و دەڵێت هیوادارن کۆتایی بەو گرژیانە بێت.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دەبێت پەند لە رابردوو وەربگرین و گرژی دەستپێنەکاتەوە.

وەزیری پێـشمەرگە ڕاشیگەیاند چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکەکانی حەفتا و هەشتا بەردەوامە و بڕیاردراوە هەردوولا لە یەکەی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەربگرن.

سەبارەت بە گەڕانەوەی پێـشمەرگەش بۆ ناوچە جێناکۆکەکان شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاند لە هەوڵی بەردەوامدان و بەپێی مادەی 140 دەستور پێویستە هێزی پێشمەرگەش رۆڵی هەبێت لە پاراستنی ناوچە جێناکۆکەکان.



ڕیکلام