له دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیادا له پارێزگای حه‌سه‌كه لە رۆژئاوای کوردستان، حەوت كه‌س كوژران و 11 كه‌سی تریش برینداربوون.
ئاژانسی ھه‌واڵی سانا بڵاویكرده‌وه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له بازاڕێكی سه‌وزه و میوه له شارۆچكه‌ی سهرهكانێ-ی سه‌ربه حه‌سه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ھۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژراون و چواری کەسی تریش برینداربوون.
هاوکات روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، یه‌كێك له كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه منداڵ بووه.
روانگه‌ی سوری راشیگەیاندووە، له حه‌سه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر روویداوه و به‌ھۆیه‌وه دوو كه‌س كوژراون، كه یه‌كێكیان منداڵه و حەوتی تریش بریندار بوون، كه سه‌رجه‌م برینداره‌كان برینه‌كانیان سه‌خته، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی کە زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر ھاوڵاتیانی ناوچكه كه‌وتووه.