ئێران و جارێکى دیکە ناوچە سنوریەکانى باڵەکایەتی تۆپبارانکرد

  2020-06-17  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانى ئەمڕۆ جارێکى دیکە ئیران گوندى ئاڵانەی سنورى باڵەکایەتی تۆپبارانکرد

پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى ژیان رایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ جارێکى دیکە تۆپخانەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەرزاییەکانی گوندی ئاڵانەی تۆپبارانکرد.

وتیشى، لەگەڵ تۆپبارانکردنى ئەو ناوچانە لەلایەن ئێرانەوە فرۆکەکانى تورکیاش بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسورێنەوە.

ئەمە لەکاتیکدایە، دوینێش تۆپخانەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆردومانى ناوچەکانى مارێن و بیشێلى سنورى گوندى ئاڵانەی سنورى باڵەکایەتیان کرد و هاوکات تورکیاش لە رێگەى فرۆکەى بێ فرۆکەوانەوە بۆردومانى ناوچەى بەراشکێنی لە سنورى گوندى ئاڵانە کرد.



ڕیکلام