ناوەندی شانۆی تاڤ کارێکی نوێ ڕادەگەێنن

  2021-01-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

دەرهێنانی (دێرین حامید) و کۆریۆگرافیی (فریاد حەسەن)

سبەینێ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لە (کتێبخانەی جەمال عیرفان) ناوەندی شانۆی تاڤ ئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناو هاوکات وردەکارییەکانی دیکەی سێیەم کاری شانۆییان ڕادەگەێنن، کارە نوێیەکەی ناوەندی شانۆی تاڤ لە نوسین و دەرهێنانی (دێرین حامید) و کۆریۆگرافی (فریاد حسن)ە و دەبێتە نوێترین بەرهەمی ئەو ناوەندە .

لە بارەی شێواز و چۆنێتی ئیشکردنیان (دێرین حامید) دەرهێنەری شانۆییەکە تایبەت بە ژیان وتی: ئەم کارە بە هاوکاری کۆمەڵێک لە ئەکتەرانی گەنج و بە توانا کە زۆربەیان بۆیەکەم جارە ڕووبەڕووی بینەردەبنەوە. زۆرینەی بیرۆکەکەی لە نێو پرۆڤەوە بەرهەم دێت .

پاشان سەبارەت بە تایبەتمەندی کارە نوێیەکەیان دەرهێنەری کارەکە وتی: بۆ ئەم کارەمان پێویستییەکی زۆرمان بە وزەی گەنج هەبوو، چونکە ڕۆژانە بۆماوەی چوار کاتژمێر ڕاهێنانی بەردەوامی جەستەمان پێویستە، بۆ ئامادەکردنی ئەکتەرەکان بە قۆناغێکی زۆر سەختی ڕاهێناندا تێپەڕیوین، چونکە بەداخەوە زۆربەی ئەکتەرانی ئێمە ئامادەنین وەک پێویستە، بۆیە لەگەڵ کۆریۆگرفی ئیشەکە بەچڕی کارمان لەسەر ئامادەکردنی جەستەی ئەکتەرەکان کردووە .

لە کۆتاییدا ئەو دەرهێنەرە وتی: لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی پرۆڤەمان تێپەڕاندووە کە دیزاینی جوڵەکانی ناو نمایشەکەیە، پێمان ناوەتە نێو قۆناغی دووەمەوە. بۆ دروست بوونی کارەکەمان .

ناوەندی شانۆی تاڤ لە چەند دێڕێکدا :

*ناوەندێکی قازانج نەویستی تایبەت بە شانۆیە .

*گرنگی بە کاری شانۆ دەدات لە هەر دوو ئاستی تیۆریی و پراکتیکیدا .

* کار بۆ بە کلتورکردنی شانۆ دەکات .

* دوو کاری شانۆیی ئێشکەش کردووە بە ناوەکانی (ملوانکەی پچڕاو) لە دەرهێنانی دێرین حامید و (بەردەرگای جەهەنم) لە دەرهێنانی محەمەد مستەفا .

* دوو ژمارەی (گۆڤاری تاڤ)ی دەرکردوە کە گۆڤارێکی تایبەت بە شانۆیە لە بوارەکانی وەرگێڕان و توێژینەوەدا .

*سێ کتێبی تایبەت بە شانۆیی چاپ و بڵاوکردووەتەوە



ڕیکلام