پارێزگاری سلێمانی: دۆخی تەندروستی لەژێر كۆنتڕۆڵدایە

  2020-06-17  | 
سلێمانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
ناسیح عەلی خەیات
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند دۆخی تەندروستی لەژێر كۆنتڕۆڵە، هیوادارین پرسی بایكۆتی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت و بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستی لە كۆنتڕۆڵ دەرنەچێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، دڵنیاییدا لە دۆخی تەندروستی سلێمانی وتی: لەژێر كۆنترۆڵدایە تا ئێستا بەڵام ئەگەر چارەسەری موچەی كارمەندان و پزیشكانی تەندروستی دابین نەكرێت دۆخێكی نەخوازراو دێتە پێشەوە. 

ناوبراو بە میدیاكارانی راگەیاند: بەهۆی  دۆخی ئابوری وڵاتەكەمانەوە ناتوانین بەهیچ جۆرێك قەدەغەی هاتووچۆ رابگەینین، داوادەكەم ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دابەشكردنی موچە بدات بۆ ئەوەی كەرتی تەندروستی لەوە زیاتر كێشیە بۆ دروست نەبێت. 

لەدوای بەسەركردنەوەی پڕۆژەی ریسایكلینی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاند ئەو پڕۆژەیە، كە لە لایەن فاروق گروپەوە ئەنجامدراوە، توانای دابینكردنی 200 هەلیكاری هەیە. 


ڕیکلام