كیكی سیتین: فاتی و پیكی تووشی پێكان بوون

  2020-06-17  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاری شەوی رابردوویان قورس بووە و نەیانتوانیوە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و دەشڵێت فاتی و پیكی توشی پێكان بوون.

كیكی سیتینی راهێنەری بەرشەلۆنە، پاش بردنەوەیان لە یانەی لیگانیس، بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:  دەمزانی یارییەكە قورس دەبێت ، بەتایبەت ئەگەر لەسەرەتاوە گۆڵ نەكەین، بۆیە لیگانیس زۆر نزیكبون لەوەی پێشتر گۆڵ بكەن. 

ئەو باس لە بەهێزی یانەی بەرامبەریان دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە یاریگایان لێ بچوك كردونەتەوە بۆیە یاریەكەیان قورس بووە و نەیانتوانیوە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن. 

ئەو باسی لەوەكرد هەندێك یاریزانی وەك گریزمان ناتوانن لە پانتایی كەمدا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، هەر چەندە ئەو لە ئاستی ئەو یاریزانەش رازی بووە.

 ئەو ئاشكرایكرد ئانسۆ فانی لە تایمی یەكەمدا توانیویەتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات بەڵام بۆیە گۆڕیویەتی چونكە هەستی بە ئازار كردووە بە پێویستیشی دەزانێت گرنگی بەو یاریزانە بدرێت، چونكە بەهرەمەندێكی منداڵە و لە راهێنانەكانیشدا دەجەنگێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا پێشەنگی خولی لالیگای گرتووە بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ تا ئێستا 29 یاری ئەنجامداوە و نزیكەی 9 یاری ماوە بۆ كۆتایی هاتنی خولی ئیسپانی، لە ئێستاشدا یانەی ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 59 خال لە 28 یاریدا توانیویەتی دووەمی ریزبەندیەكە بگرێت و ركابەری یانەی بەرشەلۆنە بكات. 


ڕیکلام