ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن، كه هه‌ندێك له رژێمه سیاسییه‌كان هه‌تا قه‌یرانه‌كان له ئارادا هه‌بن، ئه‌وانیش ده‌مێنن و به‌رده‌وام ده‌بن، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم، به‌رده‌وام بوون له په‌نا بردنه به‌ر ئه‌م تاكه سه‌رچاوه‌یه هه‌تاوه‌كو سه‌ر نابێت، واته درێژه ناكێشێت و جگه له دروستكردنی زیانگه‌یاندن به ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه و هه‌ندێك زیادبوونی سامانی تاكه كه‌سی، كه ئه‌میش هه‌میشه ترسی له به‌دواداچوون و دادگاییكردن هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و سیستمه‌ی، كه شوێنی ده‌گرێته‌وه .
پێویست ناكات كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بۆ تێگه‌یشتن له داهاتوو زۆر دوور بڕوانێت، عێراق و ئه‌زموونه‌كه‌ی شاهێدێكی دادپه‌روه‌رانه‌یه له سه‌ر هه‌ڵه و ناته‌واوییه‌كانی رژێمی پێشوو سه‌رباری پشت به‌ستن به هێز و ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌ویش هاتن ره‌چاوی ئه‌ویان كرد و پشتیان به‌ست و له سه‌ر هه‌مان هه‌ڵه‌كان و ناته‌واوییه‌كانی ئه‌و به‌رده‌وام بوون به‌واتایه‌كی دیكه پشت به‌ستن به‌هێزو ده‌سه‌ڵات له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر و مێژووش هۆیه‌كی دیكه‌یه بۆ دروستكردن و به‌ره‌وپێشبردنی ناكۆكییه‌كان و له كۆتاییدا چیمان له‌م سێ فاكته‌ره قازانج كرد؟
1 ـ هه‌ر كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی، واته له‌ناوچوونی نهوهیك بۆ خۆی .
2 ـ به‌حزبیكردنی كۆمه‌ڵگه به چه‌مكێكی دوور له حزبایه‌تی دروست و نزیكتر له مشت‌ومڕ و پێكدادان. بێگومان ده‌بێـته هۆی نه‌هێشتنی ئارامی كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌ك بكوژ رۆڵی قوربانی ببینێت .
3 ـ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه .
4 ـ له‌ده‌ستدانی حوكم به‌هۆی متمانهپێكردنی خه‌ڵك .
5 ـ كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی متمانه به كه‌سێك ده‌كات، كه حوكم ده‌كات و چ كاتێك ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌ده‌ست دا ئه‌و كاته كه‌سه‌كه حوكمه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات .
6 ـ دۆخه‌كه بووه دیارده یه‌ك له رووی گه‌نده‌ڵی و دواكه‌وتن و تووندوتیژی و نه‌زانی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نه‌ریته‌كانی پێش خۆییان .
سه‌یره مرۆڤ راستیه‌كان بزانێت و له‌سه‌ر هه‌ڵه به‌رده‌وام بێت، ئێمه پێمان وایه له ساڵی 1958 ه‌وه تا ئێستا به‌هۆی ئه‌م شه‌ش خاڵه‌وه بووه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ئاهه‌نگیان نه‌گێڕاوه و له خۆشی‌دا نه‌ژیاون. یه‌كێكیش له هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كان له سه‌رده‌می كۆماریش ئه‌وه بوو، كه كۆماره‌كه ناوڕۆكێكی كۆماری نه‌بووه، ئه‌وه بۆیه ورده ورده ده‌ستكه‌وته‌كان پاشه‌كشێیان كرد سه‌رباری رێگه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی و نه‌ك هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو شانازییان پێوه كردووه و به سه‌ركه‌وتنیان داناوه. ئه‌مه وای كردووه، كه له ئێستادا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ببێته‌وه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر بوون و ته‌نانه‌ت ئه‌و حوكمه ده‌ستوورییه‌ش بكات، كه له ساڵی 1921 ه‌وه دامه‌زراوه. له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوو دا زیاتر له ده‌ستوورێك نووسراوه و زیاتر له جارێك ده‌وڵه‌ت و ناسنامه‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆرترین یاسای ناوخۆش دانراوه و له‌جیاتی ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه سوك بكات دژوارترین كاریگه‌ری له سه‌ر كۆمه‌ڵگه جێهێشتووه و وای لێ كردووه یان ئه‌وه‌تا ببێته په‌نابه‌رێك یان تووندڕهوێك یان كه‌سێكی بێبه‌ش .
سیاسه‌ت به میزاج نابێت، ئه‌گه‌ر سنووری خۆی نه‌زانێت و نه‌زانێت له‌و شوێنه ئازادی ئه‌و كۆتایی پێ دێت، كه ئازادی كه‌سێكی تر ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌و كاتهپێویسته چاوه‌ڕوانی هه‌ر په‌رچه‌كردارێك بكات، كه نه‌ك هه‌ر له شوێنی پێ له‌ق ده‌كات، به‌ڵكو وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆی بۆ هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بیسڕێته‌وه و بیخاته ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو و ئه‌و كاته پێی بگوتری" لێره ده‌سه‌ڵاتێك هه‌بوو ".
یاسا بۆ عێراق ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤه جێگیره‌یه،كه باوك و باپیرانمان ئاشنایه‌تییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ دا هه‌یه و پێیان وابووه، كه دادپه‌روه‌ری پێگه‌یه‌كی باشی هه‌یه له دامه‌زراندن و سه‌قامگیری مرۆڤ دا، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رده‌وام بین، ئایا ده‌كرێت نه‌وه‌كان قسه‌ی باپیرانیان بشكێنن؟
نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چه‌ند سه‌د كیلۆمه‌ترێكه، پێشتر شه‌ڕ و ئاگربه‌ستی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی، چونكه ده‌سه‌ڵاتێك ویستی به میزاجی خۆی میلله‌تێك له‌ناوببات، جارێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئهفسهرتارییانهی هه‌بوو وای زانی به هێزی سه‌ربازی هه‌موو شتێك بكات و بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بیه‌وێت سه‌ربازه‌كانی بۆ ئه‌و شوێنه ئاراسته بكات، یه‌كێكی تر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پشتی به سیاسه‌ت به‌ست و ئه‌وش، كه ویستی ببێته ره‌مزێك و ئه‌میش له پڕۆژه‌كه‌ی دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی له‌سه‌ر دانا، چونكه راسته‌قینه نه‌بوو. جارێكی تر ویستیان به شمشێری سزای ئابووری و ئه‌میش هه‌مان ئهبجهدیهتی رژێمی پێشووی دووباره كرده‌وه، به‌ڵام به‌خۆی ده‌وت بۆ سه‌رخستنی ئایینییه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م سوڕه‌ته‌ی نه‌خوێندبێته‌وه" بڵێ ئایا پێتان بڵێم زه‌ره‌رمه‌ند كێیه، زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه له هه‌وڵه‌كانیان سهروێل بوونه و پێیان وایه كاری چاكه ده‌كه‌ن "، له‌وه‌ش ناخۆشتر به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی كردن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنیت .
به ده‌رك پێ كردنه‌وه ده‌نووسم، ئه‌وه‌ی ده‌یهه‌وێت ئه‌لته‌رناتیڤێكی به‌سوود پێشكه‌ش به میلله‌ت بكات، ده‌توانێت ئه‌مه بكات، ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تیش بێت، به‌ڵام ئه‌سته‌م نییه، چونكه نه‌هێشتنی هه‌ڵه‌ی نزیكه‌ی حه‌ڤده ساڵی رابردوو شتێكی ئاسان نییه، به‌ڵكو به ره‌چاوكردنی یاسا‌و سوود وه‌رگرتن له ئه‌قڵی سیاسیی به‌رهه‌مدار و دهركپێكهر باڵانسه‌كه راده‌گیرێت و ده‌توانرێت شتێكی باشتر پێشكه‌ش بكرێت، نه‌ك به دروستكردنی قه‌یرانی یه‌ك له دوای یه‌ك.