تێڕوانینێک....سیستمی تەندروستی و لامەرکەزیەت

  11/06/2020  |    726 جار خوێندراوەتەوە

بەشی سێهەم :

‎لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم نەتوانێت هەڵگری قورساییەکانی سەرشانی بێت لە بواری خزمەتگوزارییە تەندروستیەکاندا، پێویست دەکات بە دوای سەرچاوەی دەستکەوت و دابینکردنی داهات و چەندین ڕێگای زانستیانەی پێشکەوتووی سەردەمیانەی تردا بکە وێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و پەیڕەوکردنی تایبەتمەندی باشتر لە بواری تەندروستیدا بەو مانا ئایدۆلۆجیەی ئەمڕۆ هەیە کە لە وڵاتانی پێشکەوتودا بەدیدەکرێت و بۆتە هەوێنێک  بۆ  باشترکردنی ئابوری بازارو کۆمەڵگاش ئەویش بە پتەوکردن و پەیڕەوکردنی لامەرکەزیەتی تەندروستی، بۆیە  بە گفتوگۆ کردن و ڕاوێژیکردن بە کەسانی پسپۆر لە بواری تەندروستیدا، لایەنی سودمەندی و خەرجکردن و یەکسانی و ئاسانکاری و خێرا بە ڕێکردنی بوارەکانی تەندروستی بەدیدەکرێت.

ئەمەش لە ساڵانی ڕابردوودا بەزەقی دەرکەوت لە کاتێکدا کە بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکان و کە رت و دامودەزگاکانی تەندروستی تا ڕادەیەکی باش دەسەڵاتی کارگێڕی و داراییان  هەبوو کە بووەهۆی ئەوەی تەندروستی سلێمانی و هەرێمیش بەگشتی بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینی لەسەر ئاستی ناوخویی و جیهانیش تا گەیشتە ئەوەی تەندروستی سلێمانی لە ڕیزبەندی یەکەمیدا بوو لەسەر ئاستی عێراق کە جێگای دڵخۆشی و پێزانین بوو بۆ هەموو هاوڵاتیانی هەرێم
.

لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی جیهانی کۆرۆناشدا تاڕادەیە کی زۆر باش بەڕێوبەرایەتیە گشتیە تەندروستیەکانی پارێزگاکان لە ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناداو لە بە رخەمخۆریان بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکانیان  و زیاتر بەکارهێنانی دەسەڵاتی کارگێڕی و داراییەکانیان سەرکەوتنێکی باشیان تۆمارکرد کە بووە جێی سەرنج و پێزانینی میدیا جیهانیەکان و ڕێخراوی تەندروستی جیهانی و هە روەها ئەمەش لە  کەمتەرخەمی و گوێنەدان بەلایەنە دارایی ،کارگێڕی،چاودێری، هەڵسەنگاندن پلاندانان و ڕێکخستن نەبوو بەڵکو بۆ خێرا فریاکەوتنی ئەم بارودۆخە ناهەموارە بوو کە هەموو جیهان گیرۆدەی بوو بوون .

لە ئێستادا لە هە موو کاتێک زیاتر پێویستە لە سە ر بنەمای کارگێری و دارایی نوێ ی لامەرکەزیەت کاربکرێت بۆ پێدانی دەسەڵات کە ئە مەش پشت بە زۆر فاکتەرو ڕێگای جیاواز دەبەستێت کە دەکرێت پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی لە و ڕێگاو فاکتەرە کۆنانە دەربازببین کە ڕێگربوون لەبەردەم توانا مرۆییەکاندا وە دە رفەتیان پێنەدراوە تواناکانیان پیشان بدەن و بە گەری بخەن بە ڕێگای مۆدێرن و نوێ بۆ بە دیهێنانی گەشەی تەندروستی کە دەکرێت ئەمانە لە سیستمی لا مەرکەزیدا جێیان بکرێتەوە، چونکە تا ئێستاش  خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان سنوردارکراون بە هۆکاری نەبونی پێداویستی و زۆر گرفتی جیاواز کە پێویستیان بە پێداچونە وە و دروستکردن و ڕێکخستنەوەی بەکۆمەڵ هەیە بەرامبەر ئە و بەربەستانەی دێنە بە ر دەم بە گەڕخستن و جێبەجێکردنی لا مە رکە زیەت و لە سە روو هەموو ئەمانەشەوە پێویستە فێربون و پێکەوە کارکردن هەبێت بە پێدانی دەسەڵات کە ئەویش بنەمای خۆی هەیە کە هەموو پێکە وە هاوبەش بن لە بەڕێوەبردن و کارکردن و هاوکاری لەنێوان کارمەندان و فەرمانبەران بەگشتی هەروەک چۆن ئەندامانی خێزانێک پێکەوە لە سە ر بنە مای پێکە وە ژیان کاردەکەن، دەتوانین بڵێین مە رکە زیە ت و لا مە رکە زیەت پێداویستی گرنگی سیستمی تەندروستین بەڵام ئەمەش پابەندە بە لایەنی چۆنیەتی و ڕاگرتنی یەکسانی کە ئایا بە دی کراوە لە مەرکەزیەت دا؟؟

وە لە ئێستادا لامەرکەزیەتی تەندروستی باشترین چارەسەر دەبێت  بەهەرلایەکدا بتەوێت هەنگاوی بۆبنێییت  و بیجوڵێنیت و کاری جدی بۆ بکرێت لەگەڵ دابینکردنی کەش و هەوایەکی لەبار کە پێویستە بۆ گۆڕانکاری و پێشخستنی سیستمی تەندروستی ڕەچاوبکرێت


زیاتر