هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنامەی "لۆزان" لەقازانجی کوردە

ئارام هادی

نووسەر و رۆژنامەنووس
  25/07/2020  |    604 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ2020/7/24نەوەد و حەوت ساڵ بەسەر ڕێککەوتننامەی لۆزاندا تێدەپەڕێت، ئەو ڕێککەوتنەی کە ڕێککەوتننامەی سیڤەری هەڵوەشاندەوە، ئەم ڕێککەوتنە لە 1923/7/24لە شاری لۆزانی سویسرا بەسترا، تیایدا (عیسمەت ئینونو)ی سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەرۆکی تیمی دانوستاندکاری کۆماری تورکیابوو، ڕێگربوو لەوەی لە ڕێککەوتنەکەدا بەوشەیەک ناوی کورد و کوردستان بهێندرێت، لەکاتێکدا ئەم کاک عیسمەتە بۆخۆی کورد بوو!!

زۆر جار لێرەو لەوێ گوێبیستی ئەوە دەبین کە ئایا دوای سەد ساڵ واتە سێ ساڵیتر ئەم ڕێککەوتننامەیە هەڵدەوەشێتەوە یاننا، ئەمەش مەترسی لای کورد دروستکردووە، لەکاتێکدا ئەم ڕێککەوتننامەیە وایکرد کورد نەبێتە خاوەن دەوڵەت، هاوکات ڕێگریش بوو لەوەی کورد وەک نەتەوە ناوی لە عصبە الامم (کۆمەڵەی گەلان)ی کۆن تۆمار بکرێت، تا ئێستاش ڕێگرە لە تۆمارکردنەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێککەوتننامەیەک جگە لە زەرەر و ماڵوێرانی هیچ قازانجێکی نەبێت ئەمڕۆ هەڵوەشێتەوە باشترە لە سێ ساڵیتر، لانیکەم دەرفەتێک بۆ کورد دەڕەخسێت باسی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی سیڤەر بکات گەر لایەنە سیاسیەکان مەبەستیان بێت.

لە ڕێککەوتننامەی سیڤەر کە بۆکاتی خۆی و بەپێی هەلومەرجی ئەوکات تەواو لە بەرژەوەندی کوردبوو، ئەم ڕێککەوتننامەیە لە 1920/8/10ئەنجامدرا کە تیایدا (هادی پاشا و د. ڕەزا) بە نوێنەرایەتی سوڵتانی عوسمانی ڕێککەوتنەکەیان مۆرکرد، وەک لە خاڵەکانی تایبەت بە کورد لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە، باس لە دامەزراندنی دوو دەوڵەت بۆ کورد دەکات، ئاشکراشە سوڵتان و نوێنەرانی سوڵتان لە پیاوەتی خۆیان نەبووە کە دانیان ناوە بە دروستکردنی دوو دەوڵەت بۆ کورد بەڵکو ئەوە ئەمری واقع بووە و بەهۆی شەڕی جیهانی یەکەمەوە ئیمپراتۆری عوسمانی تیایدا عوسمانیەکان دۆڕاوی شەڕەکەبوون و هەڵوەشانەوە و هەرچی (بریتانیا و فەڕەنسا)شە بەهۆی براوەی شەڕەکە بە ئاسانی مەرجەکانی خۆیان بەسەر عوسمانیەکاندا سەپاند.

بابێمەوە سەر (عیسمەت ئینونو) ئەم بیر تورکە شۆڤێنیە بە ڕەگەز کوردە پێشتر جەنراڵی سوپابووە و هاوڕێی نزیکی ئەتاتورک بووە و لە ساڵی 1973 مردووە، کەمێتر ئەولاتر چوم بە مێژوودا بۆم دەرکەوت هەر ئەم پیاوە شێخ سەعیدی پیرانی لە سێدارەدا لە بەر ئەوەی لە زیندان ئامادەنەبوو بۆی بچەمێتەوه و داوای لێبوردنی لێبکات، هەروەها هۆکاری سەرەکی سەرکوتکردنی بەشێک لە شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی باکوری کوردستانیش بوو، بە شۆڕشەکەی دەرسیمیشەوە کە تیایدا قەتڵ و عامی زیاتر لە 35هەزار کوردی کرد، بەشێک لەم کارانەی دژی کورد کە دەکاتە نەتەوەکەی خۆی بەبێ ئاگاداری ئەتاتورک ئەنجامداوە بە تایبەت لەسێدارەدانی شێخ سعیدی پیران، وەک دەڵێن وەرە کوڕ بە خێوکە و دڵت خۆش بێت کە کوردە و دژیشت بێت!!

بەداخەوه ئەمە لە کۆمارەکەی مهابادیش دووبارە بۆیەوە کە بەشێک لە کوردەکان لەو بەشەش کەسانێک لە خودی بنەماڵەی قازی محمد ئیمزایان کۆکردەوە کە قازی لە سێدارە بدرێت و هەر ئەمانەش ڕێگربوون لە گەیشتنی قازی بە شای ئیران!!.
زیاتر