کەی کاتی نێنۆککردنی تورکیایە

هێرش عەبدولرەحمان

نووسەر و لێکۆڵەر
  26/07/2020  |    496 جار خوێندراوەتەوە

سەركێشیەكانی توركیا بەردەوامە بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، كە بووەتە جێگای نیگەرانی واشنتۆن. ئەو ھەڵپەیەی توركیا سەرقاڵی ئەمریكایە بە ھەڵبژاردنەكانەوە، ئەردۆغان بۆ داپۆشینی قەیران و پەرتەوازیەیی ناو توركیا دەیەوێت لە ماوەیەكی كەمدا كۆمەڵی جوڵەی كاتی بكات، چونكە دەزانێت دوای ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ناتوانێت بەردەوامی پێ بدات، لە ھەردوو ئەنجومەنی پیران و كۆنگرس سزاكانی توركیا وەك خۆی ماوە و دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام ترامپ بە دەسەڵاتەكانی خۆی رایگرتوە و نایەوێت لە ئەنجومەنی پیران بخرێتە دەنگدانەوە.

بە ھاتنی بایدن یان كۆنترۆڵكردنی ئەنجومەنی پیران لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی ئەمریكدا مامەڵەكردن لەگەڵ توركیا و ئەردۆغان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بۆیە توركیا تا بۆی بكرێت بەردەوام دەبێت لەو ھەڵسوكەوتانەی، تا كاتی ھەڵبژاردنەكان، ڕۆیشتنی ترامپ واتا خۆرئاوابونی توركیا لەو سەركێشیانە.

توركیا بە گشتی ھاوسۆزی كەمەو كۆمەڵگای نیودەولەتی تەواو لێی بێزارو تورەن لە واشنتنیش جگە لە ترامپ ھیچ پشتگیریكی بەھێزی نەماوە،ساڵانێكە تەواوی دامودەزگاكانی ئەمریكا داوای سزادانی توركیا دەكەن. بۆیان ڕوون بۆتەوە لە سەردەمی شەری ساردەوە یاری دەكات لە نێوان ئەمریكاو روسیادا ئەگەر جاران وەك ھاوپەیمان سەیری توركیا كرابێت ئێستا جگە لە سەر ئیشەیك بۆ ئەمریكا لە ناوچەكە ھیچی تر نیە لە رابودو ئێستاشدا ئەو ڕۆڵەی توركیا لەخۆرهەڵاتدا دەیگێڕێت لەسایەی دەسەڵاتی ئەمەریكاوەیەو، لەبەرامبەردا، ئەمەریكاش بەرژەوەندییەكانی خۆی لەناوچەكە بە توركیا بەڕێ دەكات، بەڵام دەلێن پێویستە ئەمەش نەمێنێت.

هەڵسوكەوتی توركیا بۆ بەزاندنی سنوورەكانی دەوروبەری خۆی و بەردەوام بوونی لە كڕینی مووشەكی ( ئێس ٤٠٠ ) ڕەفتارەكانی تری، واشنتنی ماندو كردوەو كۆ دەنگیەك ھەیە كە ئیتر قەبووڵ نەكرێت و سنورێكی بۆ دابنرێت، ھاوشێوەی ڕژێمەكانی ناوچەكە كە ئێستا توركیا شوێن پێیەكانی ئەوانی ھەلگرتوە بۆ خراپەكاری بۆیە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەوروپا دەیانەوێت دوا ھەل بدەن بە توركیا كە سنوری خۆی بزانێت چاوەری بریاری واشنتنن تا بەرەی نەیارەكانی توركیا دروست بكرێت، لە بەردەوامبونی ئەردۆغان ئامادەكاری پلان ھەیە بۆ وەستاندنی، ئەو كات پشتگیری و گۆڕانكاری لەناو توركیا دەكەن و كۆتایی بەم شێوازی سەركێشیانەی ئەردۆغان دێنن ھاوشێوەی ئیران بە كۆمەڵێك سزای گەورە دەیخنكێنن.!

زیاتر