بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگهیاند، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک لەجامایکا و بڕێک حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، دوێنێ چوارشهممه له چالاكییهكدا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.
ئاماژهی بهوهشكردووه، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک جامایکاو حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.