دەم پارتی: دەسەڵات هەنگاو بە هەنگاو ئیرادەی خەڵک لەناو دەبات

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەم پارتی لەبارەی دانانی قەییوم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی پلوور دەڵێت، دەسەڵات لە رێگەی دادگاوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی قەییووم دەدات.

ئەمڕۆ 23ی تشرینی دووەمی 2024، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" لەبارەی دانانی قەییوم بۆ شارەوانیی دێرسیم شارەوانیی پلوور،راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەسەڵات هەنگاو بە هەنگاو ئیرادەی خەڵک لەناو دەبات، دەسەڵات لە رێگەی دادگاوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی قەییوم دەدات، دوایین هەنگاویشی دەستدرێژیکردنە سەر ویستی خەڵکی دێرسیم و شارۆچکەی پلوور بوو، ئەو مافە رەوایەی گەل بەو دوو شارەوانییەی دابوو زەوتی کرد".

دەم پارتی ئاماژە بەوەشدەکات، "ئەگەر دەسەڵات پێی وابێت، بە سووربوون بە درێژەدان بە کودەتای دانانی قەییوم دەتوانێت پارتەکەمان لە ئامانجە سیاسییەکان دووربخاتەوە و لە پاڵپشتیکردن لە مافە سیاسییە رەواکانمان پاشگەزمان بکاتەوە و ویستی خۆی بەسەرماندا بسەپێنێت، زۆر هەڵەیە."