بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، هەشتەم بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان كە شەش كەرەستەی خۆراكین بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەردەوامە و تا ئێستا حەوت بەشەخۆراک لەمساڵدا دابەشکراوەو، ئێستا خەریكین هەشتەم بەشەخۆراك بۆ ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكەین.
لەبارەی کەرەستە خۆراکییەکانی ئەمجارەی بەشەخۆراکی هەرێم ناوبراو وتی، کەرەستەکان بریتین لە شەکر، زەیت، برنج، نیسک، لەتکەنۆک و دۆشاوی تەماتە” هەروەها راشیگەیاند، “دابەشکردنی حەوتەمین بەشەئاردیش دەستیپێکردووە.
نەوزاد شێخ كامیل باسی لەوەشكردوە: خۆراكی زۆر لە كۆگاكانی هەرێمی كوردستان و عیراقدا هەن و پرۆسەی دابەشكردنیان بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.