وەزیری وزەی تورکیا زانیاری نوێ لەسەر دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەلێت، "بۆرییەکان ئامادەن بۆ دەستپیکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان".
ئالپئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، چاکسازیکردن لە بۆری گواستنەوەی نەوت تەواو بووە و لە ئێستادا بۆرییەکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان
ئاماژەی بەوەشداوە، پشکنینی هێڵی بۆرییە نەوتییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان تەواو بوە، لە روی تەکنیکییەوە بەمزوانە بۆ کارپێکردن ئامادە دەبن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەمڕۆوە کاروباری روپێویی بۆرییەکان تەواوبون و لە ئێستادا راپۆرتی لەبارەوە ئامادەدەکرێت، بەڵام هیچ وادەیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئاشکرا نەکرد.