ترەمپ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە

  22   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکى سپی لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆببێتەوە، ئەمەش دواى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە پایتەختی قەتەر دێت.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، دواتر لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە، هەروەها  لەگەڵ جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، محەمەد بن عەبدولڕەحمان لەگەڵ ترەمپ باسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە دەکات، جگە لە دۆخی دانووستان لەگەڵ حەماس.

 


ڕیکلام