پەیوەندی نێوان ڤاکسینی ئەسترازینکا و مەیینی خوێن دۆزرایەوە

  2021-04-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێکخراوی دەرمانی ئەوروپی لەدوای لێکۆڵینەوە لە ڤاکسینی ئەسترازینکا، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە کە پەیوەندییەکی نادیار لە نێوان ڤاکسینەکە و مەیینی خوێن هەیە.

لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوەکانی دەرمان دوای ئەو نیگەرانییانە هات کە چەند کوتراوێکی ڤاکسینی ئەسترازینکا توشی جەلدە هاتن بەهۆی مەیینی خوێنەوە کە هۆکارەکەی نادیار بوو و پێشبینی دەکرا ڤاکسینی ئەسترازینکا هۆکار بێت

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ڤاکسینەکە کە ئەمڕۆ دەرچوو دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسینەکە حەفتەی رابردوو دڵنیایی لە سەلامەتی ڤاکسینەکە دا

بۆ دڵنیایی هاوڵاتیانی بەریتانیا هاوکات لەگەڵ گومانەکان لە ڤاکسینەکە، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، بە ئاشکرا کوترانی خۆی بە ڤاکسینی ئەسترازینکا پیشانی خەڵی وڵاتەکەی دا

هەرچەنە لێکۆلینەوەکان لە ڤاکسینەکە و کاریگەرییەکانی بەردەوامە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوی دەرمانی ئەوروپی هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا قورس دەکات و چارەسەری کێشەی ڤاکسینەکە تا ئێستا نادیارە



ڕیکلام