عێراق فۆڕمی ئەلکترۆنی تایبەت بە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی کارا دەکات

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عادل ڕیکابی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە وەزارەتەکەی فۆڕمی ئەلکترۆنی تایبەت بەو کەسانەی کە موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن کارا دەکات.

ڕیکابی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی تەواو کردووە، لە ئێستاشدا لە قۆناغی تەوابووندایە، بە مەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی دیکەی تابەت یە توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و کۆمەکی لۆجستی ئەو کەسانەی دەیانگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکەی دەرگای قبوڵکردن دەکات، بۆ موچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لەبەر ڕۆشنایی تایبەتمەندییەکانی کە بۆ دەستتی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا دیاریکراوە.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەر ڕۆشنایی کۆمەکی وەزارەتی دارایی بۆ دەستەکە، بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی زیادکراوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە.

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕوونیشیکردەوە، وەزارەتەکەیان پلانی ورد و ئاشکرای داناوە سەبارەت بەو کەسانەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە، ئەویش بە مەبەستی دووبارە نەکردەوەی هەڵەکانی ڕابردوو، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٦دا پێشکەش کرا، سەبارەت بە کەسانەی یاساکە دەیانگرێتەوە.

  



ڕیکلام