کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان چارەنووسی پێشمەرگەکەی ئاشکرا کرد

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، پێشمەرگەکەیان بە ناوی سمکۆ بەنفشی کە چەند ڕۆژێکە چارەنووسی نادیارە، بە تۆمەتی سیخوڕی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر کراوە.

کۆمیتەی ناوەندی کۆڵە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "ڕۆژی ١٣ی ئاپرێلی٢٠٢١ی زاینیی بەرانبەر لەگەڵ ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی ھەتاویی ‏پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە، بەناوی "سمکۆ بەنفشی" لە سلیمانی لە لایەن ھیزە ئەمنیەکانەوە بە تۆمەتی ئەمنی دەستبەسەرکرا".‏

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای ئاگاداربوون لەلایەن بەشی ئەمنییەتی کۆمەڵە، ئاسایشی سلێمانی ئاگادار ‏کرایەوە و لێکۆلێنەوەکان دەربارەی ئەم کەیسە دەستیپێکرد، سەرئەنجام دوای چەند ڕۆژ  لێکۆڵینەوە، ئاگادارکرانەوە کە ناوبراو  بەتۆمەتی سیخوری ‏لەلایەن یەکێک لەھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان دەستبەسەرکراوە.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ستایشی لایەنی ئەمنی و دادوەریەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە سەبارەت بە ‏ئاگادارکردنەوەیان کەیسی ناوبراو، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی دەرئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان و بڕیاری ‏دادگایە. ‏

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، زۆربەی ئەو لێدوان و ھەواڵانەی ‏کە لەچەند ڕۆژی پێشوودا، دەربارەی ئەم کەیسە بڵاو کراوەتەوە، ڕەتدەکاتەوە و  بە مەبەستی چەواشەکاری ناوبیردووە، کە لە لایەن نەیارانیانەوە بۆیان هەڵبەستراوە.



ڕیکلام