دەستەی بەندەری لەندەن ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو نەهەنگێک لە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی ڕوباری تایمز لە لەندەن گیری خواردووە و نەیتوانیوە خۆی ڕزگار بکات.
بەندەری لەندەن ئاماژەی بەوەکرد، کرێکارەکان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو نەهەنگیکی جۆری (مەنک)یان بینیووە، کە درێژیەکەی گەیشتووەتە ٣ مەتر، لە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی روباری تایمز لە ناوچەی (ڕیتچمۆند لوک) گیریخواردووە.
لێپرسراوانی بەندەرەکە دەستبەجێ پسپۆڕانی بوار شیردەرە دەریاییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە و بە پەلە گەیشتووەنەتە شوێنەکە و نەهەنگەکەکان رزگار کردووە.
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەو ڤیدۆیۆی نەهەنگەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەزاران کەس لە شوێنەکە کۆبوونەوە بۆ بینینی پرۆسەی ڕزگارکردنەوە.
پرۆسەی ڕزگارکردنەکە چەند کاتژمێرێکی پێچووە و دواتر بە سەلامەتی نەهەنگەکە گەڕێنراوەتە بۆ رێرەوی سەرەکی ڕوبارە و ئازادانە هەناسەی وەرگرتووە.